دەوڵەتی کوردی added 2 new photos.
کورتەیەک لە ژیاننامەی ئۆجەلان
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له 4 ی نیسانی 1948 له گوندی ئۆلفیسی شاری ئورفه له باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا و له خێزانێكی جوتیار له‌دایكبووه و دوای ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی ئه‌نكه‌ره وه‌رده‌گیرێت به‌ڵام به‌هۆی به‌شداریی له چالاكی سیاسیی‌دا ناتوانێت خوێندنی زانكۆ ته‌واو بكات و له ساڵی 1972 بۆ ماوه‌ی 7 مانگ له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه زیندانیی ده‌كرێت .
ئۆجه‌لان له‌سه‌رتای گه‌نجیه‌وه له‌ژێر كاریگه‌ریی فكری نه‌ته‌وه په‌رستیدا بووه ، هه‌ربۆیه دوای ئازادبوونی له زیندان ، هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته كار بۆ دامه‌زراندنی پارتێكی كوردی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چالاكی سیاسیی و به‌رگرییكردن له مافی كوردانی وڵاته‌كه‌ی تا له ساڵی 1979 پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراو به په‌كه‌كه داده‌مه‌زرێنێت و خۆشی ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌و پارته و له ساڵی 1980 توركیا به‌جیدێڵت و ڕووده‌كاته سوریا و لوبنان و په‌كه‌كه‌ش له‌وه‌به‌دوا ده‌ستده‌كات به چالاكی چه‌كداریی بۆ سه‌ر سوپا و حكومه‌تی توركیا تا ئه‌م ساته پارته‌كه‌ی ئۆجه‌لان و حكومه‌تی توركیا له شه‌ڕ و ملاملانێی چه‌كداری و سیاسییدان كه 34 ساڵه به‌رده‌وامه و زیاتر له 40 هه‌زار كه‌سیان له‌یه‌كتری كوشتوه .
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كه له‌ناو چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه و به‌شێك له كوردانی باكوردا به ئاپۆ واته مام ناسراوه ، زۆر جار هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا بگاته ڕێكه‌وتن و كۆتایی به شۆڕشی چه‌كداریی و پێكدادانی سه‌ربازیی بێنێت ، به‌ڵام حكومه‌تی توركیا داواكاریی ئۆجه‌لان و حزبه‌كه‌ی بۆ كۆتاییهێنان به كرده‌ی سه‌ربازیی ڕه‌تكرۆته‌وه .
له ساڵی 1998 و له‌ژێر فشاری توركیا ، ئۆجه‌لان له سوریا دوورده‌خرێته‌وه چونكه مانه‌وه‌ی ئۆجه‌لان و به‌رده‌وامیی په‌لاماره‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر سوپای توركیا ، په‌یوه‌ندیه‌كانی دیمه‌شق و ئه‌نكه‌ره‌ی به جۆرێك ئاڵۆزكردبوو كه گه‌یشه لێواری جه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات .
پاش ده‌ركردنی له سوریا ئاپۆ یه‌كه‌م جار به‌ره‌و ڕوسیا هه‌ڵدێت و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئیتالیا و یۆنان ، له ساڵی 1998 له ئیتاڵیا ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام حكومه‌تی توركیا داوا له ئیتاڵیا ده‌كات ئۆجه‌لانی ڕاده‌ست بكات به‌ناچاری ئۆجه‌لان ئه‌و وڵاته به‌جێدێڵێت و ڕووده‌كاته چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپی .
به‌ڵام له 15 ی شوباتی ساڵی 1999 له‌كاتێكیدا ده‌یه‌وێت له نایرۆبی پایته‌ختی كینیاوه سواری فرۆكه ببێت و به‌رله گه‌یشتنی به فڕۆكه‌خانه به پیلانێكی داڕێژراوی هه‌ر سێ ده‌زگای میت و سی ئای ئه‌ی و موساد ده‌ستگیركراو به سیناریۆیه‌ك له میدیاكانه‌وه نیشاندرا و گوازرایه‌وه بۆ زیندانێك له دوورگه‌ی ئیمراڵی له ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه .
سه‌ره‌تا دادگای توركیا پاش یه‌كه‌م پرۆسه‌ی دادگاییكردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرد .
له‌پاش ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان ، په‌كه‌كه كه‌وته دروستكردنی گوشار له‌سه‌ر حكومه‌تی توركیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه ، یه‌كێك له‌و ڕێگایانه هاندانی گه‌نجان بوو بۆ خۆسوتاندن له پێناو ئۆجه‌لان ، له ماوه‌ی دوو ساڵدا به ده‌یان كه‌س له باشور و باكوری كوردستان خۆیان سوتاند ، به‌ڵام به‌قوربانیكردنی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه نه‌ك هه‌ر نه‌بووه هۆی ئازادكردنی ئاپۆ ، به‌ڵكو نه‌یتوانی یه‌ك ساڵیش له زیندانیكردنه‌كه‌ی كه‌مبكه‌نه‌وه .
هاوكات به ده‌یان خۆپیشاندانی گه‌وره له وڵاتانی ئه‌وروپا له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا و ئیسرائیل ئه‌نجامدرا و داوای ئازادكردنی ڕێبه‌ری په‌كه‌كه‌یان كرد ، به‌ڵام سێگۆشه‌ی (میت - سی ئای ئه‌ی - موساد) كه داڕێژه‌ر و جێبه‌جێكاری پلانه‌كه بوون گوێی به‌و ناڕه‌زایه‌تییانه نه‌دا .
له ئێستادا پارته‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ( په‌كه‌كه ) له چیای قه‌ندیل نیشته‌جێن و له‌وێوه پلانی په‌لاماردانی حكومه‌تی توركیا دادڕێژن ، بوونی چه‌كداره‌كانی ئاپۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه ، بونیشی له ناوچه‌كه‌دا قه‌یرانێكی هه‌میشه‌یی بۆ هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروستكردووه ، هه‌ربۆیه سیاسه‌تمه‌دارانی كورد داواكاریی هه‌میشه‌ییان له توركیا و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌وه‌یه كه پێویسته ئه‌و شه‌ڕه له باكوری كوردستان به ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه كۆتایی پێبهێنرێت .
به‌ڵام ئه‌و له‌مپه‌ره‌ی كه تا ئێستا ڕێگربووه له‌به‌رده‌می چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌دا ، به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایه به‌هۆی ئه‌ندامێتی توركیا له په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی ناتۆدا ئه‌وه‌ی خواستوه په‌كه‌كه به ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنن و خۆشیان له ئاستی داوا ڕه‌واكانی كوردا بێده‌نگ بكه‌ن



0 comments :
Post a Comment